کۆی دەنگەکان
0
ھەڵۆژین
ھەڵۆژین ناوه‌ندی شارستانی ھەڵۆژینه له پارێزگای ورمێ له رۆژهه‌ڵاتی كودستان.
ساینقەڵا یان شاھین دژ یان ھەڵۆژین ئەمانە ناوی بەکار ھێنراون بۆ ئەم شاره.
ئەم شاره لەلایەن دەوڵەتەکانه‌وه بۆ ناوه‌كه‌ی حکوم کراوەو ھەریەکە بەناوێک ناوی دەھێنێت، ئەوەتا بە شاھین دژ ناو دەبرێت کە ھەر ھەڵۆژینە کوردییەکەیە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و دەست کاری کراوە. ناوی ئەم شاره لەسەردەمی ئیسلامدا صائین قلعه بووە و لەسەردەمی پەھلەویدا کراوە بە صائین دژ و پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران کراوەتەوە بە شاھین دژ.
ئەم شارە لە 72 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای تیکاوشار، 60 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی نێوئاوان و 63 کیلۆمەتری باکووری بۆکان ھەڵکەوتووە.
له‌م شاره‌دا كه‌مینه‌یه‌كی ئازه‌ری نیشته‌جێیه.
ژمارەی دانیشتووانی ھەڵۆژین بەپێی ئاماری ساڵی 1395ی ھەتاوی (2016ی زایینی) 38٬820 كه‌س بووه كه ئێستا زۆر زیاتره. حه‌شیمه‌تی ھەڵۆژین به ده‌ورووبه‌ریه‌وه واته شارستانی ھەڵۆژین زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سه.