سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1,892

سەقز

سەقز یەکێکە لە شارەكانی‌ ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی شارستانی‌ سه‌قزه‌ له‌ پارێزگای کوردستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌سه‌ر سنووری‌ رۆژهه‌ڵات‌و باشووری‌ كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه‌.

سەقز لە باکوور بۆ بۆکان، لە ڕۆژھەڵات بانە و لە ڕۆژاوا بۆ دیواندەرە و سنە ڕێگای ھەیە‌و 187 كیلۆمه‌تر له‌ سنه‌ دووره‌.

ناوچەی سەقز بێ‌گومان یەکێکە لە کۆنترین و مێژوویترین شوێنەکانی‌ جیهان. لە ناوچەی دەوروبەری سەقز دەیان شوێنی مێژوویی و کۆنی وەک ئەشکەوتی کەرەفتوو و قەڵای زێویە و گۆڕە بەردینەکانی قەپڵانتوو ھەن. هه‌روه‌ها ده‌یان چیای‌ سه‌ركه‌ش‌و به‌رزی‌ هه‌یه‌.

سەقز لە ھاویندا ڕۆژانی گەرم و شەوانی فێنکی ھەیە. بەلام لە زستاندا ھەوایەکی ساردی ھەیە. دەرووبەری شاری سەقز چەن کێوی بەرزی لێیە، کە دەتوانین لە ناویاندا نەکەرۆز، وەنەوشە، ئاڵمەڵوو و کێوی مێرگەنەخشینە ناو بەرین

چۆمێک کە لە بەناو شاری سەقز تێپەڕ دەبێت ناوی چۆمی زه‌ڕینەیە و بە چەمی سەقز ناوی لێ‌دەبەن کە بە ھۆی گەورە بونەوەی شار دەتوانین بڵێن چۆمی زه‌ڕینە شاری سەقز دەکات بە دوو لەتەوە.

بازاڕی شاری سەقز بە گەورەترین بازاڕی سەرگیراوه‌ی كوردستان ده‌ژمێردرێ‌.

زمانی خەڵکی سەقز کوردی سۆرانیە.

شاری سەقز 8 ھەرێمی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە: میرەدێ، تورجان، تیلەکۆ، خوڕخوڕە، سەرشیو، زێویە، کوڵتەپە.

شاری‌ سه‌قز به‌ گونده‌كانیه‌وه‌ زیاتر له‌ 250 هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی‌ هه‌یه‌‌و ناوشاره‌كه‌ی‌ زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌