پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

سەحنە

سەحنە یەکێکه‌ لە شارستانەکانی پارێزگای کرماشان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

خەڵکی شاری سەحنە بە زمانی کوردیی لەکی قسه‌ ده‌كه‌ن. ھەروەھا جەماوەرێک لە خەڵکەکەیش بە کوردیی کولیایی ده‌دوێن.

زۆربەی جەماوەری شاری سەحنە سەر بە ئایینی یارسانە. سەحنە تەنیا شارێک لە ناوچە یارسان نشینەکانە کە لە ھەموو خانەدانەکانی یارسانی‌ تێدا دەژێن. جگە لە ئەم ئایینە، کوردانی سەر بە ئایینی شیعەش لە شاری سەحنەدا دەژێن.

به‌پێی‌ سه‌رژمێری‌ ساڵی‌ 1395ی‌ هه‌تاوی‌ حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی‌ 35,508 كه‌سه‌ كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌