هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

0

سەرچاڤە

سەرچاڤە شارێكه‌ له‌ پارێزگای‌ ورمێ‌‌و ناوه‌ندی‌ شارستانی چاڵدێرانە له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

حه‌شیمه‌تی‌ سەرچاڤە زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌سه‌و به‌ ده‌وووبه‌ریه‌وه‌ واته‌ شارستانی‌ چاڵدێران ئێستا زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی‌ هه‌یه‌.

ئه‌م ناوچه‌ زستانێك سارد‌و هاوینێك فێنكی‌ هه‌یه‌.

چاڵدێران ناوبانگی‌ زۆری‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ چاڵدێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 1514ی‌ زایینی‌ له‌ نێوان هێزه‌كانی‌ سه‌فه‌وی‌‌و عوسمانی‌ له‌م ناوچه‌ رووی‌ دا‌و كوردستان دابه‌ش كرا به‌سه‌ر دوو به‌ش، سه‌فه‌وی‌‌و عوسمانی‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌