پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

سەردەشت

شاری‌ سەردەشت ناوه‌ندی‌ شارستانی‌ سەردەشته‌ له‌ پارێزگای‌ ورمێ‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كودستان.

سەردەشت له‌ نێوان سنووری رۆژهه‌ڵات‌و باشووری‌ كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه‌‌و دەوترێ شوێنی لەدایک بوونی زەردەشتە.

شار‌ی سەردەشت یەکێک لە شاره‌کانی ناوچەی موکریان و کەوتۆتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروە ھا دەکەوێتە رۆژئاوای بانە و باشووری رۆژئاوای بۆکان. ھەروەھا سەردەشت دەکەوێتە رۆژھەڵاتی قەڵادزێ له‌ باشووری‌ كوردستان له‌ کۆتایی‌دا سلێمانی.

ژمارەی دانیشتووانی سەردەشت بەپێی ئاماری ساڵی 1395ی ھەتاوی (2016ی زایینی) 68٬165 كه‌س بووه‌ كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌. حه‌شیمه‌تی‌ سەردەشت به‌ ده‌ورووبه‌ریه‌وه‌ واته‌ شارستانی‌ سەردەشت زیاتر له‌ 130 هه‌زار كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌