پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

سەرکەپکان

ناحیەی سەرکەپکان، یەکێکە لە ناحیە ھەرەکۆنەکانی قەزای ڕانیە و سەربە پارێزگای سلێمانییە. لە ڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافیەوە کەوتۆتە بەشی باکووری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی.

ناحیەی سەرکەپکان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ ناحیەی وەرتێ و لە باشوور لەگەڵ ڕانیە و لە ڕۆژئاوا هاوسنوورە لەگەڵ ناحیەکانی حاجیاوا و سەروچاوە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ قەزایی پشدەر، ناحیەی سەرکەپکان دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی و لە ڕۆژئاوا چیای ماکۆک و لە باکووری شاخی کارۆخ و لە ڕۆژهەڵاتی شاخی کێوەڕەش و لە باشوری شاخی حاجیلەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌