
کۆی دەنگەکان
3
سەرقەڵا
سەرقەڵا شارۆچكهیهكه کەوتووەتە قەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی له باشووری کوردستان.
ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی سەرقەڵایە.
سەرقەڵا لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی کانی ماران و لە باشوور لەگەڵ گوندی چاڵەسوک و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی وەلی ھەیەر لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئیبراھیم خان.
سەرقەڵا لە ساڵی 1937 بووەتە ناوەندی ناحیه.