چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

11

سەید سادق

سەیدسادق یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان.

ناوەندی قەزای سەید سادقە. لە ساڵی 1956 بڕیاری بەشارەدێ بوونی دراوە، بەشێوەیەکی بەرچاو ساڵانە بەپێی ئامار لە 17% ڕێژەی دانیشتووان ڕوو لە زۆر بوون دەکات، لە ساڵی 2010 دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە 107000 کەس بووە كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌.

سەرەتا سەید سادق وەک گوندێکی بچوک لە ساڵی 1946دا دروست کراوە کە سەر بە ناحیەی خورماڵ بووە. لە 22ی 10ی 1955دا کراوە بە ناوەندی ناحیەی شارەزوور. لە 29ی 12ی 1955دا شارەوانیی سەید سادق کراوەتەوە.

بە ھۆی زۆری ڕیژەی دانیشتووانەکەی ئەم شارە لە 12-02-2007 بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کرایە شار.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌