هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئارووناوا

ئارووناوا یان ھارووناوا یان شاباد شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ڕۆژاوای پارێزگای کرماشان ھەڵکەوتووە و ناوەندی شارستانی ئارووناوایە. ئارووناوا دووەمین گەورەشاری پارێزگای کرماشانە دوای شاری کرماشان. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی 1385ی‌ هه‌تاوی‌دا 140,876 كه‌س بووه‌ كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌.

ناوی سەرەکی ئەم شارە بەبنەڕەت ئارووناوا یان ھارووناوا (بە کەڵھوڕی: ئارۆناوا) بووە بەڵام لە ساڵی 1935دا (1314ی ھەتاوی) لە لایەن حکوومەتەوە ناوی شاەێ‌باد یان شابادی لێ نرا و دواتر لە 1979دا ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناوی ئیسلامابادی ڕۆژاوایان لێ نا. ئەمڕۆکە ڕیشسپی و گەورەپیاوان ھەر بە ئارووناوا ناوی لێ دەبەن. لە درێژەی مێژوودا لەلایەن حکوومەتەکانەوە ناوی زۆری لێ نراوە بەڵام خەڵکی خودی شارەکە زۆرجار ئەم ناوانەیان ڕەد کردۆتەوە.

زۆربەی جەماوەری شاری ئارووناوا بە شێوەزاری کەڵھوڕی لە زمانی کوردی ده‌دوێن. بەڵام ھەندێک لە خەڵکی شارەکە بە شێوەزارەکانی کوردیی سنجاوی، کوردیی زەنگنەیی و ھەروەھا کوردیی لەکی قسه‌ ده‌كه‌ن.

زۆربەی جەماوەی شاری ئارووناوا لە کوردە شیعەکان پێک ھاتووە. بەڵام جەماوەرێکی بەرچاویش لە کوردانی یارسان لە ئارووناوادا دەژێن.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌