پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

سیدەکان

ناوچەیەکی شاخاویەو کەوتووەتە باکووری رۆژھەڵاتی ناوەندی قەزای سۆران بە دووری 33 کم.

سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە دەکەوێتە دووری 144 کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، ناوەندی ناحیه‌ی‌ سیدەکانه‌ و تا پێش ساڵی‌ 1996 به‌ ره‌سمی‌ هه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ برادۆست ده‌ناسرا. سیده‌كان لە ئەوپەڕی باکووری پارێزگای ھەولێره‌ و کەوتۆتە رۆژئاوای ‏شاری شنۆ وە و لە رووی رووبەرەوە گەورەترین ناحیەکانی ھەولێرە و زۆربەی ‏دەڤەرەکە شاخاویە و دەشتانیی کەمە.

ناوچەکە بە گشتی ھاوینان فێنک و مەیلەو گەرمە و زستانیشی ساردو بەفراویە. رێژەی بارانبارینی لە چاو ناوچەکانی تر ‏بەرزترەو و بەفر لە کێوە سەرکەژەکانیدا دەمێنێت.

بەرزترین چیای باشووری‌ کوردستان حەساررۆست و کۆپکەکەی (ھەڵگورد) کەوتۆتە رۆژھەڵاتی سیدەکان.

گرینترین دەشتایی ناوچەی سیدەکانی برادۆست : بریتین لە دەشتی ھێرت و دەشتی بەرازگر.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌