کۆی دەنگەکان
0
شرنەخ
پارێزگای شرنەخ یەکێک لە پارێزگاکانی باكووری كوردستانه کە لە ناوچەی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتووە.
ناوەندی پارێزگای شرنەخ، شاری شرنەخە.
شرنەخ لە ناوچەی بۆتانە. پارێزگایەکی نوێیە و پێشتر قەزایەک بوو سەر بە پارێزگای ھەکاری، و کەوتووەتە سنوری باشووری كوردستان له دەروازەی خابوور.
ناوی شرنەخ واتاکەی لەوەوە ھاتووە کە شاری نووح بووە و گۆڕدراوە بۆ شرنەخ.
حه‌شیمه‌تی شرنەخ زیاتر له 90 هه‌زارو حه‌شیمه‌تی پارێزگای شرنەخ زیاتر له 500 هه‌زار كه‌سه.