پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

191

سلێمانی

سلێمانی ناوەندی پارێزگا ‌و قه‌زای‌ سلێمانییە. سلێمانی بە سنووری رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌وه‌یه‌ و دەکەوێتە 140 کیلۆمەتری‌ له ڕۆژھەڵاتی شاری کەرکووکیشه‌وه‌. بە دووری 60 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە بەنداوی دوکان ھەیە.

سلێمانی بەھاوینەھەوارەکانی وەکو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، دوکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێی دیکەش بەناونانگە.

شاری سلێمانی دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی کوردستانی باشوورەوە.

شاری سلێمانی لە ساڵی 1784 لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابانەوە ئاوەدانکراوەتەوە. سلێمانی جگە لەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە. لە ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە.

لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش کانی ئاسکان،گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.

ئیبراهیم پاشای بابان لەساڵی 1783 دا فەرمانڕەوایی ئیمارەتەکەی گرتە ئەستۆ ودەستیکرد بە دروستکردنی شاری سلێمانی تا لەساڵی 1784دا لەدروستکردنی شاری سلێمانی کۆتایی هات، لەهەمان ساڵدا بابانییەکان پایتەختی ئیمارەتەکەیان گواستەوە سلێمانی.

لە رۆژی جیهانیی شارەكاندا كە ساڵانە لە 31ـی تشرینی یەكەم بەڕێوەدەچێت، له ساڵی‌ 2019 رێكخراوی جیهانیی‌ یونسكۆ 66 شاری جیهانی خستە ناو لیستی شارە داهێنەرەكانی جیهانەوە كە یەكێكیان سلێمانی‌ بوو وەك وەك شارێكی ئەدەبیی داهێنەر.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌