پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

674

سنه

سنە یەکێکە لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی شارستان‌و پارێزگای کوردستانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

خەڵکی شارەکە بە زاراوەی ئەردەڵانی (هێندێ پێی دەڵێن سنەیی) قسە دەکەن، کە لقێکە لە سۆرانی (لە ھەورامییش نزیکە)، هەروەها زۆرجار خەڵکی سنە و ئەو ناوچە بە سنە دەڵێن: کوردسان یان کورسان واتە کوردستان. هۆکاری ئەوەیە کە سنە هەر لە سەرەتای دامەزران تا ئەو ڕۆژەی کە قاجاڕەکان بەتەواوی خستیانە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان، پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکوومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکوومەتی کوردستان.

لە رۆژی جیهانیی شارەكاندا كە ساڵانە لە 31ـی تشرینی یەكەم بەڕێوەدەچێت، له ساڵی‌ 2019 رێكخراوی جیهانیی‌ یونسكۆ 66 شاری جیهانی خستە ناو لیستی شارە داهێنەرەكانی جیهانەوە كە یەكێكیان سنه‌ بوو وەك شارێكی داهێنەری‌ مۆسیقا.

لە باری ژمارەی دانیشتووانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێهەمین شاری گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه‌. سنه‌ زیاتر له‌ نیو میلیۆن كه‌س حه‌شیمه‌تی‌ هه‌یه‌‌و به‌ ده‌ورووبه‌ریه‌وه‌ واته‌ شارستانی‌ سنه‌ زیاتر له‌ 1 میلیۆن كه‌س حه‌شیمه‌تی‌ هه‌یه‌.

حه‌شیمه‌تی‌ هه‌موو پارێزگای‌ سنه‌ش زیاتر له‌ 2 میلیۆن كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌