دووشەممه - 30ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

1

سۆران

شاری‌ سۆران لە ساڵی 1980 بوو بە ناوەندی قەزای‌ سۆران. پێشتر ناوی‌ دیانا بوو.

سۆران ناوەندی هەرچوار قەزای سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رەواندزە.

ژمارەی دانیشتووانەکەی بە 125 ھەزار کەس دەخەمڵێنرێت. سۆران ئێستا ناوەندی کارگێڕی قەزاکانی چۆمان، مێرگەسۆر و ڕەواندزیشە لەھەمانکاتدا.

سۆران دەکەوێتە نێوان کێوە بەرزەکانی کۆڕەک، هەندرێن، زۆزک، حەسەنبەگ، سەرتیز، ئیسقێل و برادۆست، لەرۆژھەڵات زۆزک و حەسەن بەگ لە باکوور گۆرەز و ئیسقێل و لە ڕۆژاوا برادۆست لە باشووریش کێوی ھەندرێن ھەڵکەوتووە، دەکەوێتە سەر رێگای ھاملتۆن لە ھەولێرەوە بۆ حاجی ئۆمەران دەڕوات

سنووری سۆران دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی ھەولێرەوە بەدووری 120 کم. لەباکوورەوە سنووری قەزای سۆران دراوسێیە لەگەڵ باكووری‌ كوردستان و و قەزای مێرگەسۆر، لە رۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزای چۆمان، لە باشووریشەوە لەگەڵ قەزای رەواندز پشدەر ھاوسنوورە، قەزای شەقڵاوەش دەکەوێتە خۆرئاواوەیەوە.

ئاو و ھەوای سۆران زستانی سارد و باراناوییە و ھاوینان گەرم و شێدارە.

پێڕەوانی ھەردوو ئاینی ئیسلام و مەسیحی لە شارەکەدا دەژین. بەھۆی پێگە جوگرافیەکەیەوە بەردەوام لەگەشەسەندندایە و ناوەندی بارزرگانی ناوچەکەشە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌