پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

تەلەعفەر

تەلەعفەر شارێکی‌ باشووری‌ كوردستانه لە پارێزگای نەینەوا و ناوەندی قەزای تەلەعفەریشه.

ئەکەوێتە دووری 30 میل بە ڕۆژئاوای موسڵ و 120 میل بە باکووری شاری کەرکووک. لە کاتێکدا ھیچ زانیارییەکی باوەڕپێکراو نییە لەسەر ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە، بەڵام ژمارەی دانیشتوانەکەی وا دەخەمڵێنرێت کە لە 200 هه‌زاره‌وه‌ کەمی کردووە بۆ 80  هه‌زار لە ساڵی 2007

تەلەعفەر دەکەوێتە سنووری باشووری کوردستانەوە و لەژێر دەسەڵاتی سەددام حوسێندا شارەکە بەر شاڵاوی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن کەوتووە و زۆرێک لە کوردەکانی ئەو شارە ڕاگوێزراون.

لە مانگی حوزەیرانی 2010دا دانیشتووانی شارەکە مانگرتنێکیان سازدا و داوای جێبەجێکردنی مادەی 140 و گەڕانەوە سەر کوردستانیان دەکرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌