پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

تانجەرۆ

کۆمەڵگای تانجەرۆ کۆمەڵگایەکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان. ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەرەتۆغان و ھوانەدا.

خانووەکانی ئەم کۆمەڵگەیە خانووی سەربازانی حکومەتی ڕژێمی بەعس بوون، تائێستاش بەو شێوەیە ماونەتەوە.

ئەم کۆمەڵگایە لە ساڵی 1991 دوای ڕوخانی حکومەتی بەعس لەلایەن کوردنشینانەوە ئاوەدانکرایەوەو لەپێشدا بە معسکر شھدا‌و بەناوبانگ بوو.

ژمارەی ماڵەکانی کۆمەڵگەی تانجەرۆ لە ئێستادا نزیکەی 500 ماڵی تێدا نیشتەجێیە.

کۆمەڵگای تانجەرۆ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەرەتۆغان و لە باشوور لەگەڵ گوندی گامێشەوان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ھوانە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی قۆرخودوباش.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌