پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

وان

پارێزگای وان یەکێک لە پارێزگاکانی باكووری‌ كوردستانه‌ کە لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات‌ ھەڵکەوتووە.

ناوەندی پارێزگای وان، شاری وانە.

وان شارێکە لە باکووری کوردستان لەسەر دەریاچەی وان. شارێکی دێرینی باکوورە زور جێگای دێرینی لێ ھەیە. گەورەترین شارە لەکوردستانی باکووردا کە کەوتۆتەسەر دەریاچەی وان. دانیشتوانی لە 350 ھەزارکەس زیاترە و کەوتۆتە سەر دەشتاییەکی بەپیتی کشتوکاڵییەوە گەلێ کارگەی پیشەسازیی تێدایە وەک: ڕستن و چنین، کارگەی چیمەنتۆ و پێڵاو دروستکردن. زۆربەی دانیشتوانی کوردن. ئەم شارە کەوتووەتە پارێزگای وان کە یەکێک لە پارێزگاکانی باكووری‌ كوردستانه‌ کە لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتووە. ئەم شارە.

شارەکە جگە لە دەریاچەی وان جێگەی گەشتیاریی تری ھەیە وەک قەڵای وان.

زەریاچەی وان لە باکووری کوردستان و لە نێوان دوو پارێزگای وان و بدلیس ھەڵکەوتووە. گۆلی وان گەورەترین گۆلی کوردستانە و لە قووڵترین شوێنیدا 451 مەتر قووڵە و چوار دوورگەی تێدایە.

حشیمه‌تی‌ پارێزگای وان زیاتر له‌ 1,500.000 كه‌سه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌