هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

8

زاخۆ

زاخۆ یەکێکە لە شارەکانی باشووری کوردستان، ئەو شارە دەکەوێتە سنووڕی کارگێڕی پارێزگای دھۆک و لە ناوچەی بادینان ھەژمار دەکرێ.

زاخۆ شاریکی بازرگانی گرنگە چونکە لە نێوان سنووری باشوور و باکووری کوردستاندا و خاڵی سنووری ئیبڕاھیم خەلیلی تێدا ھەڵکەوتوە.

زاخۆ بە دووری‌ 35 کم دەکەوێتە بەشی‌ باکووری‌ رۆژئاوای‌ شاری‌ دهۆک، لەبەشی‌ باکوور بە زنجیرە چیای‌ جودی‌ دەورە دراوە، بەدووری‌ 10 کیلۆمەتر دەکەوێتە نزیک دەروازەی‌ ئیبراهیم خەلیل لە نزیک سنووری‌ باكووری‌ كوردستان. هەروەها 25 کم لە سنووری‌ رۆژئاوای‌ كوردستان دوورە. رووباری‌ خاپور کە لە کوردستانی‌ باکوور سه‌رچاوه‌ دەگرێت بە ناو زاخۆ تێدەپەرێت. دانیشتوانی‌ کوردن و هەریەک لە ئاینی‌ موسلمان و مەسیحی‌ و ئێزیدی‌ بەیەکەوە دەژین. ژمارەیەک شوێنی‌ گەشتیاری‌ دەکەوێتە سنووری‌ زاخۆ، کە گرنگترینیان پردی دەلالە لە ناو زاخۆ. هەروەها تاڤگەی‌ شرانش و ئەشکەوتی‌ بهێرێ دەکەونە سنووری‌ شاری‌ زاخۆ.

ئەو شارە بە ھۆی جوانیکەی نازناوی زاخۆیا دەلالی لە خۆ ھەڵگرتوە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و لە ناوچەکانی ديكه ڕووی تێدەکەن.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌