سێشەممه - 18ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

زەڕایەن

شارۆچكه‌ی‌ زەرایەن یان وارماوا کۆمەڵگایەکی زۆرەملێیە بوو لە ساڵی 1978 ڕژێمی پێشوو واته سەددام دروستی کرد بو ئەو گوندانەی ئەوبەری ئاوی سیروان لەنزیک شاری سلێمانی لە دەشتی شارەزوور.

دواتر کرایە ناوەندی ناحیەی زەڕایەن، کە بەر لە دروستکردنی ئەم کۆمەڵگەیە شوێنێکی کشتوکاڵیی بووە و لەلایەن بەشێک لە جوتیارانی گوندی کانی میل و دەوروبەرییەوە کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداریی تێدا ئەنجام دراوە.

ناحیەی زەڕایەن لە ساڵی 1979 سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە پارێزگای سلێمانی. بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی حوکمی محلی لەڕۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 1979 ناحیەی زەڕایەن پێکھێنراو بەپێی مەرسومی کۆماری ژمارە 311 لەڕۆژی 28ی حوزەیرانی 1989ناوی ناحیەکە گۆڕا بۆ ناحیەی شارەزوور.

لەدوای ڕاپەڕینی ئازاری 1991 تا ساڵی 1995 لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە پارێزگای کەرکووکەوە لەقەزای دەربەندیخان. لە ساڵی 1995 بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی زەڕایەن لەڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای شارەزوور لەپارێزگای سلێمانی.

به‌پێی‌ ئاماری‌ ساڵی‌ 2017 ژمارەی دانیشتوانی زەڕایەن 17604 كه‌سه‌ كه‌ ئێستا زۆر زیاتره‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌