هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

7

نینا موراد

نینا موراد له‌دایكبووی‌ 1995 له‌ شارۆچکەی رانیەی سەر بە پارێزگایی سلێمانییە.

له‌ هه‌شت ساڵییه‌وه‌ كوردستانی‌ جێ هێشتووه‌ و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ چووه‌ته‌‌ ئوسترالیا. له‌و وڵاته‌ سه‌رگه‌رمی‌ خوێندن بوو و توانیویه‌ دوو بڕوانامه‌ی‌ زانكۆی‌ ئوسترالیا له‌یه‌ك كاتدا به‌ده‌ست بێنێ‌. له‌ هه‌ریه‌ك له‌ بواره‌كانی‌ زانست و ڕۆشنبیری‌ و ساڵی‌ 2017 خوێندنی‌ ته‌واو كرد.

ساڵی‌ 2016 به‌شداری پێشبڕكێیه‌كی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شاجوانی‌ دنیای‌ كرد و وه‌ك كچه‌ كوردێك له‌سه‌ر ئاستی‌ دنیا و به‌ناوی‌ كوردێك و وڵاتی‌ كوردستان به‌شداری كرد و توانی پله‌ی‌ دووهه‌می‌ "ره‌نه‌رئه‌پ" بۆ شاجوانی‌ دنیا له‌ ساڵی‌ 2016 به‌ده‌ست بێنێ‌ و تاجی‌ شاجوانی‌ دووهه‌می‌ دنیای‌ له‌سه‌ر نا.

نینا له‌ ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ توانیبووی‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێ‌.

نینا موراد كچه‌ كورده‌ شاجوانه‌كه‌ی‌ دووهه‌می‌ دنیا به‌ هاوكاری‌ چه‌ندین رێكخراوی‌ خێرخوازی‌ چه‌ندین كار‌و پڕۆژه‌ی‌ خێرخوازانه‌ی‌ له‌ كوردستان ئه‌نجام داوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌