کۆی دەنگەکان
52
شیلان ئاكچان
شیلان ئاكچان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی سلێمانیه، به‌ڵام له كه‌ركووك له دایك بووه و له‌وێ ژیاوه، ماوه‌یه‌كیشه له هه‌ولێر نیشته‌جێیه.
شیلان یەکێکە لەو کچانەی زۆرترین چالاکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییه‌كان هه‌یه و خاوه‌نی هه‌وادارێكی به‌رچاوه.
جگه له فاشیۆن و دیزاینی جلوبه‌رگ، پێشتر كاری دیزاینی ئاهه‌نگه‌كانی له هۆتێله به‌ناوبانگه‌كان كردووه. له هه‌مان كاتدا دیزاینی شێوازی هاتنه ژووه‌ره‌وه‌ی میوان و شێوازی سه‌ما و فۆتۆ و كورته ڤیدیۆی ئاهه‌نگه‌كانم كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار نمایشی فاشیۆن له كوردستان به‌ڕێوه چوو، ئه‌و یه‌كێك بوو له به‌شداران و هه‌ر خۆی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، هاوكات به ئه‌ستێره‌ی نمایشه‌كه‌ش ده‌ستنیشان كرا.
شیلان ئاكچان ژنه میدیاكار و پێشكه‌شكاری گۆرانیبێژێشە و زۆرجار گۆرانی وتووە. له چه‌ندین گۆرانی‌و كلیپ‌و سرووديش به‌شداری كردووه.
شیلان جگه له خوێندن له بواری فاشیۆن كار ده‌كه‌و و یه‌كه‌م كه‌س بووه له كوردستان ده‌ستی به فاشیۆن كرد.
شیلان یەكێكە لە خانمە فۆتۆ مۆدێلەكان و هەموو كات بە ستایل و جلوبەرگە جیاوازەكانی دەبێتە جێگەی باس لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.