پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئەفغانستان

پێته‌خت: کابوول

زمان: پەشتۆ، دەری

دەوڵەت: کۆماری ئیسلامی

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 39 میلیۆن كه‌س

کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا.

ئەفغانستان سنووری هه‌یه‌ لەگەڵ وڵاتانی ئێران، پاکستان، ئوزبەکستان‌و تاجیکستان. ڕووباری ئاموداریا بەشێک لە سنووری باکووری پێکدەھێنێت. ھەروەھا خاکی ڤاخان وڵاتی ئەفغانستان دەبەستێت بە وڵاتی چین.

ئەفغانستان وڵاتێکی شاخاوییە. گەورەترین‌و سەرەکیترین زنجیرە چیای ھیندوکوشە لە باکووری ڕۆژھەڵات. بە گشتی کەش‌و ھەوایەکی وشکی ھەیە لەگەڵ زستانی سارد‌و ھاوینی گەرم.

خەڵکی ئەفغانستان کە ناسراون بە ئەفغانەکان، پێکھاتوون لە تێکەڵەیەک لە چەندین کۆمەڵەی جیاواز. پاشتونەکان زیاد لە نیوەی دانیشتوان پێکدەھێنن. تاجیکەکان نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دانیشتوان پێکدەھێنن.

تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 16.8 ساڵە. ھەروەھا 23 لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌