کۆی دەنگەکان
2
عەرەبستانی سعوودی
پێته‌خت: ڕیاز
زمان: عەرەبی
دەوڵەت: پاشایەتی
ئاینی ڕەسمی: ئیسلام
حه‌شیمه‌ت له ساڵی 2020: 35 میلیۆن كه‌س
عەرەبستانی سعوودی وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەرەکەی 2،139،690 کیلۆمەتری چوارگۆشەیەو ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 27،123،977 کەس دەبێت. لە باکوورەوە لەگەڵ هەریەکە لە عێراق، ئوردن‌و کووەیت دراوسێیە، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ یەمەنو عەممان لە رۆژهەڵاتیەوە وڵاتانی قەتەر، بەحرەین‌و ئیمارات‌و کەنداوی فارس هەیە، لە رۆژئاواشەوە دەریای سوور تەواوی سنوورەکەی گرتووەتەوە.
عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌کێکه له وڵاته ئایینی وداخراوه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رده‌مانێک پاشایه‌تییه‌کی دواکه‌وتو بوو له قوژبنی بیابانێکی چۆڵ‌و هۆڵدا، به‌ڵام ئێستاکه له‌سایه‌ی سامانی زۆر‌و زه‌به‌نی نه‌وته‌وه بوه‌ته یه‌کێک له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان.
جگه له نه‌وت ئایینی ئیسلام‌و هه‌بونی مه‌زاره پیرۆزه‌کان له‌و وڵاته بوه‌ته خێر‌و بهرهکهتو به‌سه‌ر سعودییه‌کاندا رژاوه. ساڵانه ملیۆنان مرۆڤی موسڵمان له نه‌ته‌وه‌و ولاته جیاوازه‌کانه‌وه رووده‌که‌نه عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ مەرامی حەجو عومرەو ئه‌مه‌ش واتای قازانجی گه‌وره‌یه‌کی ئابوریی‌و سیاسییه بۆ ئه‌و وڵاته.
تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 27.9 ساڵە. ھەروەھا 83 لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.