شەممه - 15ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئەرژەنتین

پێته‌خت: بۆینس ئایرێس

زمان: ئیسپانی، ئیتاڵی

دەوڵەت: کۆماری فیدڕاڵ

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 45 میلیۆن‌ كه‌س

کۆماری ئەرژەنتین دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەمەریکای باشوورە.

وڵاتێکی فیدراڵییە کە لە 23 ھەرێم پێک ھاتوە. لەگەڵ شارێکی ھاوبەش بۆ ھەموو ھەرێمەکان بەناوی بوێنس ئایریس کە بەگەورەترین‌و پێته‌ختی ھەموو ھەرێمەکان دەناسرێت.

ئەرژەنتین بە ھەشتەمین وڵاتی گەورەی جیھان ھەژمار دەکرێت، بەچوارەمین وڵات دادەنرێت لەنێو ئەو وڵاتانەی بە ئیسپانی ئاخاوتن دەکەن، ئەمیش دوای مەکسیک‌و کۆلۆمبیا‌و ئیسپانیا،‌و گەورەترین وڵاتی ھەموو جیھانە کە بە زمانی ئیسپانی ئاخاوتن دەکات لە ڕووی ڕووبەرەوە.

ڕووبەرە کیشوەرییەکەی بریتیە لە زنجیرە چیاکانی ئەندێز لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئەتلەسی، ئەرژەنتین سنووری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای‌و بۆلیڤیا‌و ئوروگوای لە باکوور،چیلییش کەوتۆتە ڕۆژاوا‌و باشووری، دوورگەکانی ڤۆکلاند‌و مالڤێناس‌و جۆرجیای باشوور‌و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت، بەڵام شانشینی یەکگرتوو داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپڕاتۆریەتەکەی، بەڵام بەگوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران.

ئەرژەنتین بە دووەمین وڵاتی ئەمەریکای لاتین ھەژمار دەکرێت بۆ بەرزیی گەشەی ئابووری‌و کۆی داھاتی تاکەکەس‌و ئەرژەنتین ئەندامە لە کۆمەڵەی 20‌و 30 بۆ بەرزیی داھاتی تاکەکەسی‌و لە بانکی جیھانی بەئاستی مامناوەندی بۆ داھاتی تاکەکەسی دادەنرێت.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌