چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

5

ئوسترالیا

پێته‌خت: کانبێرا

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 26 میلیۆن‌ كه‌س

ئوسترالیا وڵاتێکە لە نیوەگۆی باشووردا کە بریتییە لە خاکی سەرەکیی کیشوەری ئۆسترالیا، دوورگەی تاسمانیا‌و زۆرێک دوورگەی بچووکی تری ناو ئوقیانوسەکانی ھیند‌و پاسیفیک.

ئەم وڵاتە بە پانتایی 7،686،850 کیلۆمەتری چوارگۆشە، شەشەمین وڵاتی گەورەی جیھانە، ئوسترالیا یەکێکە لە وڵاتانی کۆمۆنوێلت‌و لە ساڵی 1901 دا سەربەخۆیی خۆی لە بریتانیای گەورە وەرگرتووە. پێته‌ختی ئەم وڵاتە شاری کانبێرایە، شارێک کە پەرلەمانی وڵات‌و ماڵی بەرێوەبەری گشتی تێدایە. ئەو بە شێوەیەکی دابەکی‌و لە جیاتی شاژن ئێلیزابێتی دووەم بەڕێوبەرایەتی دەوڵەتی ئوسترالیای بەدەستە. بەڵام لە ڕاستیدا سەرۆککۆماری ھەڵبژێردراوی خەڵک وێڕای دەولەت‌و پەرلەمان بەڕێوەبردنی وڵاتیان لە دەست دایە.

.‌ بە چڕی ڕێژەیی 6.2 کەس لە ھەر کیلۆمەتری چوارگۆشە دا یەکێک لە نزمترین ژمارەی ڕێژەی چڕی دانیشتوانی لە جیھان دا ھەیە

خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا نزیکەی نیو میلیۆن کەس مەزەندە کراون دوو‌و نیو لە سەدی 2.5٪ دانیشتوانی گشتی وڵاتەکە پێک دێنن.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌