چوارشەممه - 8ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

6

بەڕازیل

پێته‌خت: بەڕازیلیا

زمان: پورتوگالی

دەوڵەتکۆماری

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 213 میلیۆن‌ كه‌س

برازیل گەورەترین وڵاتی ئەمریکای باشوورە لە ڕووی دانیشتوان وڕووبەرەوە‌و تەنھا وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە بە زمانی پورتوگالی قسەی تیادا دەکرێت.

بە پێنجەمین وڵات دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە لە سەر ئاستی جیھان.

بە بەرھەمھێنانی قاوە‌و شەکر‌و کحوول‌و سۆیا‌و کانزا بەناوبانگە.

لە باکوورەوە سنووری لەگەڵ گۆیانا‌و سۆرینام‌و گۆیانای فەڕەنسی‌و ڤەنزوێلا دا ھەیە، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ کۆڵومبیا‌و پیرۆ، لە باشوورەوە لەگەڵ بۆلیڤیا‌و پاراگوای‌و ئارجەنتین‌و ئۆروگوای. لە ڕۆژھەڵاتەوە کەناری ئاتڵانتی.

برازیل وڵاتێکی ئابوور بەھێزە بە جۆرێک کە بە پلەی دەیەم دێت لە لیستی وڵاتانی جیھاندا بەپێی داھاتی ساڵانە.

ھێڵی ئیستیوا بە ناویا دەچێ‌و بەشێکی زۆری ڕووباری ئەمازۆنی تیادا تێدەپەڕێ لەبەر ئەمەش زەوییەکەی پڕە لە دارستانی ئیستوایی‌و ناوچەی کشتوکاڵی تێدایە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌