چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

67

بریتانیا

پێته‌خت: لەندەن

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 68 میلیۆن‌ كه‌س

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن‌و ئایرلەندای باکوور ھەوروەھا دەناسرێت بە شانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئورووپا. شانشینی یەکگرتوو پێک دێت لە بەریتانیای مەزن‌و بەشی باکووری دوورگەی ئایرلەندا‌و ژمارەیەک دوورگەی بچووک؛ ئایرلەندای باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانییە‌و کۆماری ئایرلەندا کەرت دەکات، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک‌و دەریای باکوور‌و کەناڵی ئینگلیزی‌و دەریای ئیرلەند،‌و تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەڕەنساوە.

شانشینی یەکگرتوو دەوڵەتێکی خاوەن حكوومه‌تی‌ شانشینیی دەستورییە،‌و بە دەوڵەتێکی یەکگرتوو دادەنرێت. بەپێی بڕیاری ساڵی 1800 پێک دێت لە چوار ھەرێم ئەوانیش بریتیین لە: ئینگلتەرا، ئایرلەندای باکوور، سکۆتلەندا‌و وێڵز. بەڕێوە دەبرێت بە سیستمی پەرلەمانی‌و ناوەندی حکومەتەکەی دەکەوێتە لەندەنی پێته‌ختەوە، بەڵام حکومەتی لۆکەڵی ھەیە لە ھەر یەکێک لە بلفاست، کاردیف‌و ئەدنبرە. ئەمانەش پێته‌ختەکانی ئایرلەندای باکوور‌و وێڵز‌و سکۆتلەندان. ھەریەک لە بیلیفیە جیرزی‌و دوورگەی جیرنزی دوورگەی مان‌و چەند دوورگەی تر بە بەشێک لە شانشینی یەکگرتو دادەنرێن، بەو مانایەی تەنھا لە ڕووی دەستورەوە پەیوەندن پێوەی بەڵام بەشێک نین لێی. چواردە ھەرێم ملکەچی دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوون‌و ناو دەبرێن بە ھەرێمەکانی ئەودیوی دەریای بەریتانیا،‌و ئەمانە بەشێکی دەستوری نین لە شانشینی یەکگرتوو، وخاوەنی خۆبەڕێوەبردنێکی تەواون، بەڵام کاروباری بەرگرییان دەگەڕێتەوە بۆ شانشین.

شانشینی یەکگرتوو لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانە،‌و ئابوورییەکەی لە ڕیزبەندی شەشەمدایە لە جیھاندا.

شانشینی یەکگرتوو ھێزێکی مەزنی خاوەن ھەژموونی ئابووری، ڕۆشنبیری، سەربازی، زانستی‌و سیاسیی بەھێزە، ھەروەھا لە دەوڵەتە ئەتۆمییەکانە؛ ئەندامی ھەمیشەییی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە. زێدەبار لەوەش، ئەندامی کۆمۆنوێلت، ئەندامی کۆمەڵەی ھەشت، کۆمەڵەی بیست، ڕیکخراوی ناتۆ، ئەنجومەنی ھاریکاری‌و گەشەپێدانی ئابووری‌و ڕیکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتییە.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2013، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی بەریتانیا 63٬389٬233 کەس بووە کە دەکاتە 0٫88 لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 30٫3 ساڵە. ھەروەھا 80 لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.

لە ساڵی 2016دا شانشینی یەکگرتوو گشتپرسییەکی ئەنجام دا سەبارەت بە جیابوونەوەی شانشینی یەکگرتوو لە یەکێتیی ئورووپا؛ لەئەنجامدا لە سەدا 52ی خەڵکی شانشینی یەکگرتوو لە بەرژەوەندیی جیابوونەوە دەنگیان دا، بەم جۆرەش شانشینی یەکگرتوو بووە یەکەمین وڵات کە لە یەکێتیی ئورووپا جیا ببێتەوە‌و کۆتایی بە پەیوەندییە 37 ساڵەکەی لەگەڵ یەکێتییەکەدا ھێنا،‌و لە 31ی کانوونی دووەمی 2020 بەفەرمی جیابوونەوەکەی لەلایەن یەکێتی ئورووپا پەسەند کرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران

من له‌ سلیمانی‌ حه‌زم لیه‌ زه‌واج بكه‌م له‌گه‌ل كه‌سیك له‌ بریتانیا. پاره‌شم زوره‌.هه‌ر كچیك حه‌زی‌ لییه‌ په‌یام دابنێ‌ تكایه‌. 28 سالمه‌ زور قوزم بالام 180 كیشم 75 كیلویه‌

  • 1
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌