سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

73

کەنەدا

پێته‌خت: ئۆتاوا

گەورەترین شار: تۆرنتۆ

زمان: ئینگلیزی‌و فەڕەنسی

دەوڵەت: فیدڕاڵی پەرلەمانی

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 38 میلیۆن‌ كه‌س

کەنەدا وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە.

کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکوور‌و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی‌و دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکووریێتی.

کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.

کەنەدا وڵاتێکی فیدراڵیە، حکومەتێکی دیموکراتی نوێنەرانەی شاھانەی دەستوری حوکمی دەکات، کە شاژن ڕابەرایەتی دەکات.

کەنەدا بە دەوڵەتێکی ھەرە پێشەنگ‌و پێشکەوتوو ھەژمار دەکرێت لەسەر ئاستی جیھان، خاوەن ئابوریەکی گشتگیرە‌و پشت بەسامانی سروشتی وبازرگانی نێودەوڵەتی دەبەستێت بەتایبەت لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە خاوەن پەیوەندیەکی دیپلۆماسی درێژ‌و توند‌و تۆڵن. کەنەدا ئەندامە لەکۆمەڵەی وڵاتانی پیشەسازی حەوت‌و کۆمەڵەی وڵاتانی ھەست‌و کۆمەڵەی بیستەم‌و ھاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی‌و ڕێکخراوی ھاریکاری‌و گەشەپێدانی ئابوری‌و ڕێکخراوی بازرگانی گشتی جیھانی‌و وڵاتانی کۆمۆنوێلت‌و فەرەنکۆفۆنی‌و ئەندامی ڕێکخراوی وڵاتانی ئەمریکی وئۆپیک ونەتەوە یەکگرتوەکانە. کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی داھات‌و خۆشگوزەرانیە لەسەر ئاستی جیھان کە بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی پەرەپێدانی مرۆیی لەڕێزبەندی ھەشتەم وڵات دێت بۆ خۆشگوزەرانی.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران

Hey, this is my homepage, so I have to say something about myself. Sometimes it is hard to introduce yourself because you know yourself so well that you do not know where to start with. Let me give a

  • 1
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌