یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

چیلی

پێته‌خت: سانتیاگۆ

زمان: ئیسپانی

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 20 میلیۆن‌ كه‌س

کۆماری چیلی وڵاتێکی سەربەخۆی لاتینییە لە ئەمریکای باشوور.

لەبەشی ڕۆژاوای باشووری کیشوەری ئەمریکای باشوور، بەدرێژاییی 3828 کیلۆمەتر سنووری ئاویی ھەیە بەسەر کەناراوەکانی ئۆقیانووسی ئارام.

پێروو کەوتۆتە باکووری، بۆلیڤیا کەوتۆتە باکووری ڕۆژھەڵاتی،‌و ئۆقیانووسی ئارامیش لە بەری ڕۆژاوایەتی. چیلی بە وڵاتێکی تەشیلەیی درێژکۆڵەی کەناراوی ھەژمار دەکرێت، کە بەشی زۆرینەی زەوییەکانی ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای لاتینی پێک دێنێت.

ڕووبەری چیلی 756، 626 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.

چیلی ئەمڕۆ یەکێکە لە وڵاتە ھەرە پێشکەوتوو‌و ئارامەکانی ئەمریکای لاتینه. لەنێوان وڵاتانی لاتین لە ڕێزبەندی ھەر باشترین وڵاتانی ئەمریکای باشووردایە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، پەرەسەندنی ئابووری، بەرزبوونەوەی داھاتی تاک، جیھان گەرایی، بازاڕی ئازاد‌و کەمیی گەندەڵی لەدام‌و دەزگاکانی.

لە پلەیەکی باڵای ڕێزبەندی وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیھانە لە ڕووی ڕامیاری‌و دیموکراتییەوە. چیلی یەکێکە لە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان‌و یەکێتیی وڵاتانی ئەمریکای باشوور کە ھەریەکە لە وڵاتانی لاتینی‌و کاریبیی بەیەک بەستۆتەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌