یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

چین

زمان: زمانی ستانداردی ماندارین

پێته‌خت: پەکین

دەوڵەت: تاک حیزب، کۆمۆنیزم

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 1 میلیارد‌و 400 میلیۆن‌ كه‌س

کۆماری گەلی چین کە زۆرتر بە چین ناسراوە. پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانه. چین لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ھەڵکەوتووە.

لەئێستادا دەسەڵاتی چین لەسەر جۆری سۆشیالیستی کۆمۆنیستی دەڕوات. لەم وڵاتەدا سیستەمی مەرکەزی پەیڕەو دەکرێت،‌و ھاوکاتیش چین وڵاتێکی تاکپارتییە؛ واتا فرەپارتی یان فرەحیزبی نییە.

بە ھۆی زۆریی دانیشتووانەوە، ئابووریی چین ھەردەم بەرەو پێشەوە چووە. لە ڕووی زۆریی داھاتی بەرھەمھێنانەوە، ئابووریی چینی لە پلەی دووەم دێت لەدوای ئەمریکا.

چین سێیەم گەورە وڵاتی جیھانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، ئەمەش لەپاش ڕووسیا‌و کەنەدا دێت.

سنووری چین بە چواردە دەوڵەت لکاوە ئەوانیش لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ھەریەکە لە ڤیەتنام‌و لاوس‌و میانمار‌و لە باشووریش ھەریەکە لە ھیندستان‌و نیپال‌و بووتان‌و پاکستان دێن وەھەروەھا لە ناوەڕاستی ئاسیاش چین بەستراوە بە ھەریەکە لە ئەفغانستان‌و تاجیکستان‌و کازاخستان‌و قرغیزستان‌و لە باکووری ئاسیا چین بە ھەریەکە لە کۆریای باکوور‌و ڕووسیای فار ڕۆژھەڵات لکاوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌