یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

میسر

پێته‌خت: قاھیرە

زمان: زمانی عەرەبی

دەوڵەت: پەرلەمانی‌و سەرۆک کۆمار

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 102 میلیۆن‌ كه‌س

 کۆماری میسڕ وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئەفریقا. بەشێکی بچووکی میسر لە کیشوەری ئاسیادایە. میسر لە وڵاتە گرنگەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە. ناوەندی ئەم وڵاتە شاری قاھیرەیە. وڵاتانی دراوسێی مسڕ بریتین لە ڕۆژئاواوە لیبیا‌و لەباشوور سودانە‌و لە باکووری ڕۆژھەڵاتدا ئیسرائیل، کەرتی غەزە‌و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە دەریای سوورە

وڵاتانی دراوسێی میسڕ بریتین لە ڕۆژئاواوە لیبیا‌و لەباشوور سودانە‌و لە باکووری ڕۆژھەڵاتدا ئیسرائیل، کەرتی غەزە‌و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە دەریای سورە.

تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 25٫5 ساڵە. ھەروەھا 33 لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.

ڕووباری نیل درێژترین ڕووبارە لەجیھان، بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ کەرتی کووشتووکاڵی‌و داھاتی ساڵانەی ھەیە لە مەبەستی گەشت‌و گوزاری وێڕای بوونی ھەڕەمەکان لەمیسڕ‌و بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەرھەمێنانی کارەبا.

دانیشتوانی میسڕ پێکدێن لە مووسڵمان‌و مەسیحی. بەپێی سەرژمێری ساڵی 1971 لە 93%ی مووسڵمان‌و مەسیحیەکانیش لەسەدا %6 بوون بەڵام ڕێژەکە بەردەوام لە گۆڕانکاری دایە بەپێی سەرژمێری ساڵی 1986 مەسیحیەکان بوون بە %8 بەڵام ئەوەی تریش مووسڵمان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌