یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

فەڕەنسا

پێته‌خت پاریس

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 68 میلیۆن‌ كه‌س

کۆماری فەڕەنسا وڵاتێکە دەکەوێتە ئورووپای خۆراوا.

ئەم وڵاتە لەکۆمەڵێک دوورگە‌و زەویی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە پێک ھاتووە.

فەڕەنسا لە دەریای سپیی ناوەڕاستەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی ئینگلیزی‌و دەریای باکوور، ھەروەھا لەڕووباری ڕاینەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی. فەڕەنسا بەھۆی شێوە‌و پێکھاتەیەوە ناسراوە بە "شەش لا." فەڕەنسا ھاوسنوورە لەگەڵ «شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆرا‌و ئیسپانیا» ھەروەھا لەسنوری دەرەوە واتە لەدوورگە‌و زەوییەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە "بەڕازیل، سۆرێنام‌و دوورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە".

فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی «یەکێتیی ئورووپا»‌و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترە‌و ئەندامی دامەزرێنەری "نەتەوە یەکگرتووەکان"یشە. ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لە پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکەی "ئەنجومەنی ئاسایش" کە پاشکۆی "نەتەوە یەکگرتووەکان"ـەو مافی "ڤیتۆ" ی ھەیە، یەکێکیشە لەو 9 وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌