پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

51

ئەڵمانیا

پێته‌خت: بەرلین

زمان: ئەڵمانی

دەوڵەت  فێدراڵی پەرلەمانی کۆماری

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 84 میلیۆن‌ كه‌س

ئەڵمانیا کۆمارێکی یەکگرتووی دیموکراتییە،‌و یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتیی ئەووروپا.

ئەڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئورووپاوە، لە باکوورەوە سنووری ھەیە لەگەڵ: دەریای باڵتیک، دانمارک، دەریای باکوور، لە باشوورەوە: نەمسا‌و سویسرا، لە ڕۆژھەڵاتەوە: پۆڵەندا، چیک، لە ڕۆژئاواوە: فەڕەنسا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا. ڕووبەری ئەڵمانیا 357٬021 کیلۆمەتری دووجایە.

به زۆرترین دانیشتووان‌و چڕترین وڵات لە وڵاتەکانی یەکێتیی ئورووپا دادەنرێ‌و لە لیستی وڵاتەکان بەپێی ژمارەی پەنابەران، سێیەمین وڵاتە لە ڕووی زۆریی ژمارەی پەنابەرانەوە.

بەرلین گەورەترین شارەکەیەتی‌و پێته‌ختە‌و ناوەندی دەسەڵات لەوێدایە. سیستەمی ڕامیاریی یەکگرتووی فیدراڵییە. بە شێوازی کۆماریی پەرلەمانی بەڕێوەدەبردرێت، لە ڕووی بەڕیوەبردنەوە ئەڵمانیا 16 ھەرێمی یەکگرتوو لە خۆ دەگرێ‌و ھەموو ھەرێمێک سەروەریی تایبەتی خۆی ھەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌