یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

یۆنان

پێته‌خت: ئەسینا

زمان: یۆنانی‌

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 10 میلیۆن‌ كه‌س

كۆماری یۆنان وڵاتێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئورووپا. هاونیشتیمانانی یۆنان بەڕێژەی 99% بە زمانی یۆنانی دەدوێن لەگەڵ ئەوەشدا یۆنانیەکان لەزمانەکانی ئینگلیزی‌و فەڕەنسی‌و ئاڵمانی دەگەن‌و ئەم سێزمانەش لە خوێندنگاکان دەخوێنن.

یۆنان لەساڵی 1981 بوو بە ئەندامی یەکێتیی ئورووپا‌و یۆنان لە ئێستادا لەڕووی ڕامیاری‌و ئابوورییەوە هاوشێوەی ئەمریکا‌و فەڕەنسا وڵاتێکی سەرمایەداریە. دراوی وڵاتی یۆنان یۆرۆ یە.

تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 33.2 ساڵە. ھەروەھا 62 لەسەدی دانیشتوانی ئەم وڵاتە لە شارەکان دەژین.

پەنابەران‌و ئاوارەکانی ئەم وڵاتە ڕۆژانە لە زۆربوونە، پەنابەرانی ئەرمەنی سەد هەزار کەس دەبن‌و پەنابەرانی هەنگاری سی هەزار کەس دەبن کە زۆریان لە ڕۆژهەڵاتی یۆنان نیشتەجێن بەڵام پەنابەری تورکی زۆرترین ڕێژەن کەخۆی لە سەد‌و پەنجا هەزار پەنابەر دەدات.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌