یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

ھیندستان

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 1 میلیارد‌و 380 میلیۆن كه‌س

پێته‌خت: نيو دێھلی

ھیندستان یان ھیند وڵاتێکی ڕووبەر گەورەیە بەجۆرێ حەوتەمین وڵاتی گەورەی جیھان لەڕووی ڕووبەرەوە‌.

ناوی ھیندستان لەوشەیەکی یۆنانییەوە ھاتووە ئەویش وشەی ھیندووسە کە بەمانای ئەو کەسانەدێت کە لەنزیک ڕووباری سیند دەژین.

وڵاتەکە دەکەوێتە باشووری کیشوەری ئاسیا کە بە شێوەی کۆماری فیدراڵی بەڕێوە دەبرێت.

دراوەکەی ڕووپیەی ھیندییە.

ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر برنج بەرھەم دێنێت.

دووەم گەورەترین وڵاتە لەڕووی زۆرترین ڕێژەی دانیشتووان.

ھیندستان بەوڵاتێکی فرە زمان‌و ئایین‌و چاند دەناسرێتەوە.

نیمچە دورگەی ھندستان دەکەوێتە باشووری ئاسیا‌و لەسێ لاوە بە ئاو دەورەدراوە‌و حەوت وڵاتی دراوسێی ھەیە، دراوسێکانی ھندستان: لە خۆرئاواوە پاکستان لە باکووری خۆرھەڵاتەوە بەنگلادش‌و نیپاڵ‌و بۆتان لە باکوورەوە چین لە باشوورەوە سنووری ئاویی ھاوبەشی لە گەڵ سریلانکا ھەیە.

تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 26٫6 ساڵە. ھەروەھا 32 لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین. لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە ھندستان دووەم وڵاتی جیھانە‌و بە گەورەترین وڵاتی دیموکراسی جیھان ناسراوە.

لە ناو خۆی وڵات بەردەوامبوونی تێکھەڵچوون‌و ئاڵۆزی لە نێوان لایەنە ئەتنی‌و ئایینیەکاندا گورزی کاریگەری لە ژیانی سیاسی وەشاندووە‌و ھەندێک جار ئەم ڕووداوانە، دیموکراسی‌و عەلمانیەتی وڵاتی ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەکەنەوە.

ھیند بەوڵاتێکی فرە زمان ناسراوە کە 23 زمانی فەرمی‌و دانپێنراو ھەیە لەو زمانە، بەڵام زمانی ھیندی لەپاڵ زمانی ئینگلیزی بەزمانی سەرەکی‌و فەرمی وڵاتەکە دادەنرێت‌و زمانی ھیندی زۆرترین قسەکەری ھەیە. جگە لەھیندی زمانی ئاسامی، زمانی بەنگالی، زمانی بۆدۆ، زمانی دوگری، زمانی گوجەراتی‌و زمانی کننادی، زمانی کەشمیری، زمانی ئوردوو. زمانی تێلووگوو، زمانی تامیلی‌و چەندەھا زمانی دیش لە ھیندستان بوونی ھەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌