یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئێران

ئێران وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیا‌و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناویندا. ناوە فەرمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە‌و پێته‌ختەکەی تارانە.

ژمارەی دانیشتووانەکەی زياتر له 80,000,000 کەسە‌و ھەر ساڵ یەک میلیۆن کەس بە دانیشتووانی ئێران زیاد دەبێت.

لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمەنستان،‌و تورکەمەنستان؛ لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان‌و پاکستان؛‌و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا‌و کۆماری فێدراڵی عێراقدا سنووری زەمینیی ھەیە. ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای کاسپیەن (خەزەر)‌و لە باشوورەوە لە کەنداوی فارس‌و دەریای عەمماندا ھەیە. ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی دونیا بۆ دەرھێنانی نەوت‌و گازن.

بەرزترین پلەی دەستەڵاتی ڕەسمیی ئێران لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی 1979، ویلایەتی فەقیھە. ئیسلام دینی ڕەسمی، شیعە مەزھەبی ڕەسمی‌و فارسی زمانی ڕەسمی ئێرانە. ئێران وەکو وڵاتێکی پێکھاتوو لە چەند نەتەوە، مێژوویەکی کۆنی ھەیە‌و یەکێک لە مێژووییترین وڵاتانی جیھانە.

لە ئێراندا زمانگەلێکی زۆر بوونیان ھەیە، وەکوو زمانی کوردی، ئازەربایجانی، بەلوچی ،زمانی كوردی بەچەندین شێوەزار قسەی پێ دەكرێت لە ئێران دا كە ئەوانیش شێوە زاری سۆرانی‌و كورمانجی‌و لوڕی، عەرەبی‌و چەندین زمانی تر؛ بەڵام تەنھا زمانێک کە بە شێوەی فەرمی‌و یاسایی ناسراوە، زمانی فارسییە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌