یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

عێراق

پێته‌خت: بەغدا

زمان: عەرەبی

کۆماری عێراق وڵاتێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. کۆماری عێراق لە ساڵی 1921 دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو،‌و لە ساڵی 1958 بە سەرکەوتنی شۆڕشی 13ی تەممووز سیستمی کۆماری بەرقەرار بوو.

لە ساڵانی 1958 بۆ 1968 چەندین کوودتای سەربازی لە عێراقدا ئەنجامدران، کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو. ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1968 تا 2003 دەسەڵاتی عێراقی بە دەستەوە بوو.

ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003دا، بە خاڵی گۆڕان دادەنرێت لە عێراقدا بەتایبەتی‌و ناوچەکە بە گشتی، ئەم شەڕە بوو بە ھۆی زیانێکی گیانی زۆر لە ڕیزی خەڵکی مەدەنیی عێراقییدا، بۆشاییەک لە ئاسایشی عێراقدا دروستبوو کە بوو بە ھۆی حاڵەتێکی نا ئاسایش‌و گرژ بێجگە لە ھەموو عێراق بێجگە لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەمان کاتدا ھەندێک لەو بڕوایەدان ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەنجامی باشی ھەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمی پێشووترە.

دەکەوێتە باشووری روژئاوای ئاسیا‌و باکووری روژھەلاتی نیشتمانی عەرەبی. تورکیا ئەکەوێتە باکوورییەوە‌و لای روژھەلاتی ئێرانە‌و ھەریەک لە سووریا‌و ئوردن‌و عەرەبستانی سعوودی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە،‌و کووەیت‌و کەنداوی عەرەبی لە باشوورییدان.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2013 حه‌شیمه‌تی وڵاتی عێراق 33٬768٬761 کەس بووە کە دەکاتە 0٫38 لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 19٫9 ساڵە. ھەروەھا 66 لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌