سێشەممه - 28ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

722

ئیسرائیل

پێته‌خت: ئورشه‌لیم

حكوومه‌ت: دێموكراسی

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 10 میلیۆن‌ كه‌س‌

ئیسرائیل دەکەوێتە رۆژئاوای ئاسیاوە، ئەکەوێتە سەر کەناری رۆژئاوای دەریای ناوەڕاست، لەباکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژئاواوە لەگەڵ سوریا‌و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی رۆژئاوایی فەلەستین‌و ئەردەن‌و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززە‌و میسڕ دا سنووری ھەیە.

ئیسرائیل لە 13ی ئایاری 1938 دامەزرا.

ھەریەکە لە لوبنان‌و سوریا ھاوسنووری ئیسرائیلن لە باکوور‌و ئەردەن یش لە ڕۆژھەڵات‌و میسریش لە باشووری ڕۆژاوا، لەڕووی کەش‌و ھەواشە زۆرتر کەش‌و ھەوایەکی شێدار‌و گەرمە بەمانایەکی تر زۆرتر گەرم‌و ووشکە ئەمە لە ھاوین بەڵام لە زستان باران دەبارێت بەتایبەت لە مانەگەکانی تشرینی دووەم تاکوو نیسان.

گەشتیاری یەکێکە لەو ھۆیانەی کە پەرەی بە ئابووری وڵاتی ئیسرائیل داوە، یەکێک لەو ھۆکارانەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن بوونی شوێنەوارە پیرۆزەکانی ھەرسێ ئاینیی جوو‌و ئیسلام‌و مەسیحی،‌و ڕەخساندنی تایبەت لەلایەن کەرتی تایبەتی وڵات لە خزمەتگوزاری ھۆتێل‌و شوێنی حەسانەوەو‌و چێشتخانە. لەساڵی 2009 دا ئیسرائیل سەروو 2٫7 میلیۆن گەشتیاری ھەبووە.

. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 30٫1 ساڵە. ھەروەھا 92 لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.‌و کوردی جوولەکەش نزیکەی 35000 ھەزار کەس دەخەملێنرێت.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌