شەممه - 15ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ژاپۆن

پێته‌خت: تۆکیۆ

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 127 میلیۆن‌ كه‌س

ژاپۆن یان یابان یەکێکە لە وڵاتە ئاسیاییەکان کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە.

ژاپۆن پێک دێت لەکۆمەڵێ دوورگە لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئارام کە ناوی دوورگەکانیش ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو‌و شیکۆکو، لەگەڵ نزیکەی 60 ھەزار دوورگەی زۆر بچووک. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت.

تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 36٬2 ساڵە. ھەروەھا 93 لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.

زۆرینەی ژاپۆنییەکان پەیڕەوی لە بوودیزم‌و شینتۆ دەکەن. ھەروەھا ڕێژەیەکی کەمیش باوەڕیان بە مەسیحییەت‌و ئیسلام‌و یەھودییەت ھەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌