پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

4

ئوردن

جۆری سیستمی فەرمانڕەوایی: پادشایەتی مەرجدار

پێته‌خت: عەممان

سەربەخۆیی: لەساڵی 1936 سەربەخۆیی راگەیاند.

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 11 میلیۆن‌ كه‌س

 دراو: دینار

داھاتی ساڵانە: 817 دۆلاری ئەمریکییە

ئوردن یان ئوردون یان بە فەرمی شانشینی ئوردونی ھاشیمی وڵاتێکی عەرەبی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە ئەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە.

ڕووبەری خاکەکی 89،210 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە‌.

دراوسێکانی ئوردن ئەمانەن: لە باکوورەوە سوریا، لە باشووری خۆرھەڵاتەوە عەرەبستانی سەعوودی، لە باکووری رۆژھەڵاتیشەوە عێراق، لە خۆرئاواوە ئیسرائیل‌و کەنارەکانی خۆرئاوای رووباری ئوردن سنوریان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ھەیە،‌ لە باشوریشەوە 26 کیلۆمەتر سنوری ئاوی لە کەنداوی عەقەبە‌دا ھەیە.

لەگەڵ ئەمانەشدا لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا ئوردن کەمترین سنوری ئاوی ھەیە.

ئوردن لەدوای جەنگی یەکەمەوە تا ساڵی 1936 لە ژیر چاودێری بریتانیا مایەوە‌و لەو ساڵەدا بنەماڵەی ھاشمی سەربەخۆیی ئوردنیان راگەیاندو لەوەو بەدواش بە شانشینی ئوردنی ھاشمی ناسرا.

تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 23.7 ساڵە. ھەروەھا 83 لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌