کۆی دەنگەکان
2,878
كوردستان
لێره مه‌به‌ست له كوردستان هه‌موو كوردستان وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه.
کورد یەکێک لە گەورەترین نەتەوە بێدەوڵەتەکانە. خاکی کوردستان له پاش شەڕی چاڵدێران، که له ساڵی 893ی هەتاوی 1514(ی زایینی)دا له نێوان دوو ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و سەفەویدا ڕووی دا، بە کردەوە دژ بە ئیرادە و ویستی کورد دابەش کرا.
ئەم دابەشکردنه له ساڵی 1018ی هەتاوی (1639ی زایینی)دا به واژۆکردنی «پەیانی زەهاو» له نێوان حکوومەتی سەفەوی و حکوومەتی عوسمانی‌دا، به فەرمی ڕاگەیەندرا. دوای شەڕی یەکەمی جیهانی و هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، خاک و خەڵکی کوردستان بۆ جارێکی دیکه ڕووبەڕووی دابەشکردنێکی تازه بوونەوه و دواجار به سەر چوار وڵاتی تورکیه، ئێران، عێراق و سووریەدا دابەش کرانەوه.
نەتەوەی کورد له هەموو بەشەکانی کوردستاندا به هۆی دەسه‌ڵاتدارانی ئەو چوار وڵاتەوه، مافه نەتەوایەتییەکانیان پێشێل کراوە.
کوردستان لەو پانتا جوگرافیایییەدا هەڵکەوتووە، کە به ناوچەی «رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست» ناودێر کراوه و هەرێمێکی دەوڵەمەند له بواری سەرچاوه سروشتییەکانە. ئەو ناوچەیە شوێنی سەرهەڵدانی چەندین شارستانییەتی مێژوویی و ئایینیی جیاوازه، که هەر کام لقی جۆراوجۆریان لێ بۆتەوه و خاوەنی پێڕەوی خۆیانن. ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست له بواری پێکهاتەی کولتووری و نەتەوەییشەوه ناوچەیەکی فرەڕەنگه و چەندین نەتەوەی تێدا دەژین، کە هەرکام خاوەنی کولتووری خۆیانن و هەرکام لەم کولتوورانه خاوەنی ناسنامە و بایەخ وسەنگی تایبەت بە خۆیانن. ئەو ناوچە فرەڕەنگە، لە کاتی دامەزرانی دەوڵەتە مودێڕنەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، بە هۆی بێبەشکرانی بەشێک له گەلانی ئەوناوچەیه له مافی دیاریکردنی چارەنووسیان و جێگیر نەبوونی دێموکراسی، مەکۆی کێشه وگرفت بووە.
له رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاستی وەها ڕەنگاڵە و فرەچەشندا، نەتەوەی کورد خاوەن شارستانییەتێکی دێرینە. کورد له سەردەمی ئیمپراتۆریەته دێرینەکاندا، مودێلێک لە دەسه‌ڵاتداریەتی تایبەت بە خۆی هەبوو، که جیاواز له هەموو دەسه‌ڵاتەکانی دەوروبەر بوو. دەسه‌ڵاتی مادەکان لەسەر بنەمای یەکیەتیی دڵخوازانەی قەوم و هۆزەکانی نیشتەجێی زاگرۆس پێک هاتبوو و شێوە ئیدارەیەکی هاوبەش، که تێیدا دان به جیاوازییەکان نرابوو، هاتبووە ئاراوە. مێژووی ماد، نیشانی داوە که تەنیا لە بەرامبەر هێرشی دەرەکیدا بەرگریی له خۆی کردووە و هێرشی بۆ سەر خاک و خەڵکی دیکه نەکردووە. هەروەها بەپێچەوانەی ئیمپراتۆرییەکانی دەوروبەریش، ئایینێکی ڕەسمی نەبووە.
دوای ڕووخانی دەسه‌ڵاتی ماد، هەرچەند کورد به درێژایی مێژوو دەسه‌ڵاتێکی یەکدەستی نەبووە، که تەواو خاکی کوردستان بگرێته خۆ، به‌ڵام مێژووی کورد پڕە له خەباتی ڕزگاریخوازانە و بەرگریکارانە له بەرامبەر هێرشی بێگانه لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوودا و له هەر شوێنێکی کوردستان که توانای هەبووبێت، دەسه‌ڵاتی خۆی دامەزراندووە .
بۆ وێنه له ساڵی 1324ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 1946ی زایینی كۆماری كوردستان له به‌شێكی خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زرا هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی ته‌نیا 11 مانگ بوو.
ئێستا به‌شێكی زۆر له باشووری كوردستان حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی خۆی هه‌یه.
پیرۆزه⭐️ له ناوه‌ندی ڕاپرسی له به‌شی وڵاتێک بۆ ژیان زۆرترین ده‌نگ تا ئێستا بۆ وڵاتی كوردستان هاتووه و كوردستان 1000 ده‌نگی تێپه‌ڕ كرد به‌م بۆنه‌وه یه‌كه‌مین ئه‌ستێره‌ی خۆی وه‌رگرت❤️❤️❤️❤️