شەممه - 15ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

مالیزیا

پێته‌خت: کوالالومپور

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 33 میلیۆن‌ كه‌س

فیدراسیۆنی مالیزیا، وڵاتێکی پاشایەتی دەستووریی فیدراڵییە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا.

لە 13 ویلایەت‌و 3 هەرێمی فیدڕاڵی پێکهاتووە‌و یەکێکە لە ئەندامانی گەلانی کۆمۆنوێلت‌و ڕووبەرەکەی دەگاتە 329,837 کم2. بەمەش دەبێت 67ـەمین وڵات لەڕووی ڕووبەری جوگرافییەوە.‌

بە هۆی دەریای باشووری چین بووەتە دوو لەتی قەبارە لێکچوو: مالیزیای نیمچەدوورگەیی‌و مالیزیای ڕۆژهەڵات. سنووری ئاوی‌و وشکانی لەگەڵ تایلاند، سینگاپور، ڤیێتنام، ئیندۆنیزیا‌و بڕونای هەیە‌و سنووری ئاوی لەگەڵ فلیپینیش هەیە.

مالیزیا لە بنەڕەتدا شانشینی مالای بوو کە لە سەدەی هەژدەهەمەوە ببووە ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتیی بریتانی. دواتر لە 1938 فیدڕاسیۆنی مالیزی درووست بوو‌و لە 1957 سەربەخۆیی بەدەستهێنا.

تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 27.8 ساڵە. ھەروەھا 75 لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

زمانی فەرمی مالیزیا، مالیزیاییە کە شێوەیەکی ستانداردکراوی زمانی مالاییە. بەڵام پێشتر ئینگلیزی زمانی کارگێڕیی ئەو وڵاتەبوو، کە پاش پشێوییەکانی 1969 گۆڕدرا بۆ مالایی‌و بەپێی یاسا ئەلفوبێی فەرمی وڵات ئەلفوبێی لاتینییە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌