سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

5

ھۆڵەندا

پێته‌خت: ئەمستردام

زمان: هۆڵەندی

دەوڵەت: پاشایەتی مەرجدار

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 18 میلیۆن‌ كه‌س

ھۆڵەندا يان ھۆڵەند وڵاتێکە لە کیشوەری ئورووپادا کە بەشی سەرەکیی حکوومەتی شانشینی ھۆڵەندا پێکدێنێت.

ھۆڵەندا یان ھۆڵاند ناوی ناوچەیەکی ڕۆژاوای ئەو وڵاتەیە‌و خۆیان بە سەرانسەری وڵاتەکە نەیدەرلاندNederland ئەڵێن.

گەرچی وشەی ھۆڵەندا کەوتووەتە سەر زاری ژمارەیەک لە زمانەکان وەک عەرەبی‌و فارسی‌و تورکی‌و کوردی بەڵام خەڵکی وڵاتەکە پێیان خۆش نییە ناوی ناوچەیەکی وڵاتەکەیان بە سەرانسەری وڵاتەکە بگوترێ.

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھۆلەند‌و لە باشووری کوردستان ھۆڵەندا بەکاردەبردرێت.

ھەناردەی سەرەکی: گوڵ، ئاژەڵ، بەرو بومی کشت وکاڵی، خۆراک، مادەی کیمیایی، کەشتی‌و بەلەم‌و پاپۆر

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌