یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

نیوزیلاند

پێته‌خت: ویلینگتۆن

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 5 میلیۆن‌ كه‌س

وڵاتێکە لە ئۆقیانووسیا‌و لە چەند دوورگە پێکھاتووە. ئەم وڵاتە پێکھاتوە لە دو دورگەی گەورەو‌و چەندین دورگەی بچوک‌و ھەروەھا چەندین ناوچەی ئۆتۆنۆم لەوانە: نیو دورگەکانی کۆک، نیو کاڵدۆنیا مەودایەکی زۆر لە نێوان نیوزلاند‌و وشکانیەکانی دیکەی گۆی زەوی ھەیە، دو ھەزار کیلۆمەتر لە نێوان ئەم وڵاتە‌و نزیکترین دراوسێی کە وڵاتی ئوستورالیایە مەودا ھەیە، دەریای تاسمان دەکەوێتە نێوانیان. دوای ئوستورالیا نزیکترین دراوسێکانی لە باکوورەوە دورگەکانی تونگا‌و فیجی‌و پۆلۆنێزیەکانن.

زۆرینەی دانیشتوانی نیوزلاند کۆچبەرە ئورووپایەکانن بە تایبەتی بەریتانی‌و ئیرلەندی. گرنگترین کەمەنەتەوەی رەنگین پێست مائوریەکانن کە دانیشتوی رەسەنی ئەو وڵاتەن‌و بە ھەزاران ساڵە لەوێ ژیاون. کەمەنەتەوەی دیکە ئاسیایی‌و پۆلۆنێزیەکانن کە زۆرتر لە شارەگەورەکان نیشتەجێن. 72٪ی دانیشتوانی نیوزلاند نیشتەجێی 16 شاری ئەم وڵاتەن.

لە 95٪ ی خەڵکی نیوزلاند بە زمانی ئینگلیزی قسەدەکەن‌و ھەر ئەم زمانەش زمانی رەسمی وڵاتە.

جۆری دەسەڵاتی سیاسی نیوزلاند پاشایەتی سنوردارە‌و دیموکراسیەکی پەرلەمانی ھەیە. باڵاترین پۆست لەم وڵاتە مەلیکەی بەریتانیا واتە ئەلیزابێتی دوھەمە. کە بە پێی یاسای 1973 وەک مەلیکەی نیوزلاند‌و سەرۆک وڵات دەناسرێ. سەرفەرماندار نوێنەری مەلیکەیە لە نیوزلاندو کەسی یەکەمی وڵاتە.

لە مێژوودا نیوزلاند پێشەنگی نەھێشتنی جیاوزای رەگەزی بووە. ئەم وڵاتە یەکەم وڵاتی جیھان بووە کە مافی دەنگدانی ژنانی بە رەسمی ناسیوە، بەڵام تا ساڵی 1919 ژنانی ئەم وڵاتە نەیانتوانی خۆیان بۆ پەرلەمان بپاڵێون.

ئابووری نیوزلاند پێشکەوتووە‌و روو لە گەشەیە. رێژەی بەرھەمی ساڵی 2007 128٫1 میلیارد دۆلار بوە‌و داھاتی سەرانەشی له ساڵدا زياتر له 30233 دۆلاره. کە بەم پێیە بیست‌و ھەشتەمین وڵاتی جیھانە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌