یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

کۆریای باکوور

پایتەخت: پیۆنگیانگ

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 26 میلیۆن‌ كه‌س

کۆریای باکوور بە فەرمی کۆماری دیمۆکراتی گەلی کۆریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا.

لە ساڵی 1946 دا لە دەسەڵاتی داگیرکاری ئمپراتۆریەتی ژاپۆنی ڕزگاری بوو ھەر لەو ساڵە دا بە بڕیارێکی نەتەوەیەکگرتوەکانی ئەو سەردەمە نیوە دروگەی کۆریا بە ھێلێ پانی جوگرافی 38 باکوور دا کرا بە دوو بەشەوە، بەشی باکووری سپێدرایە یەکێتی سۆڤیەتی جاران و باشورەکەشی خرایە ژێر ڕکێفی ولایەتە یەگکگرتوەکانی ئەمەریکاوە.

لە کۆریای باکوور بۆ یەکەمین جار، لە ساڵی 1946 دا و لە ژێر کاریگەری و لاسایی کردنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت دا پارتی کۆمۆنیستی کۆریای باکوور پارتی کرێکارانی کۆری دامەزرا و ھاوکات لە ژێرچاودێری و بەڕێنوێنی بەرپرسانی مۆسکۆ حکومەتی کاتی دامەزار کە لە لایەن کەسانێکەوە بەرێوە دەبرا، لەناویان دا ئیل سونگی ڕێبەری ڕۆحی و کۆمۆنیستەکانی کۆریا، لە سۆڤیەت خولی تایبەتیان بۆ کرابوویەوە و پەروەدەوە و گۆش کرا بوون.

پاش دوو ساڵ واتە لە ساڵی 1948 دا بە پشتیوانی سۆڤیەت کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا دامەزرا و ھێزەکانی سۆڤیەت، لەو وڵاتە کشانەوە. ھێندەی نەبرد لە ساڵی 1950 دا لە نێوان باکوور و باشوری کۆریا دا شەڕێکی خوێناوی ڕووی دا. لەو شەرە دا چینیەکان و سۆڤیەت پشتیوانیان، لە باکوور کرد و ئەمەریکاش پشتی باشوریەکانی گرت. پاش 3 ساڵ لە شەڕی ماڵوێرانکەر و گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس، لە ساڵی 1953 دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکوور و باشور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌