یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

عومان

پێته‌خت: مەسقەت

دەوڵەت: پادشایی

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 5 میلیۆن‌ كه‌س

عومان وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. پێته‌ختەکەی مەسقەتە كه‌ دەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەلاتی نیمچە دورگەی عەرەب، لە باکوورەوە لەگەل ئیمارات لە ڕۆژئاواوە سعودیە‌و لە باشوری ڕۆژاوا یەمەن دراوسێیە، روبەرەکەی309٫500کم چوارگۆشەیە سیستمی حوکومرانی لە عومان سیستمی پاشایەتی راستەوخۆیە.

بیابانی حصی السھل واسع زۆربەی ناوەراستی وڵاتی عومان دادەپۆشێت، لەگەڵ کۆمەڵێک زنجیرە چیا بە درێژایی باکووری‌و کەناری باشووری ڕۆژھەڵات.

کەشوھەوای عومان وشکە لە ناوچەکانی ناوەوەی وڵات.

تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 26.7 ساڵە. ھەروەھا 73 لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌