سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

5

فەلەستین

فەلەستین ناوچەیەکی مێژووییە لەناو جەرگەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست‌و بەشی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی شام پێک دەھێنێت.

لەمڕۆدا دەورەدراوە بە وڵاتە عەرەبیەکان‌و بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی بە زمانی عەرەبی ئەدوێن.

بەڵام بەشەکەی تر بە عیبری ئەدوێن‌و شوێنکەوتووی ئاینی یەھودیین، کۆچکردوو‌و نەوەی نەتەوەکانی ترن.

ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست‌و ئاسیا بە باکووری ئەفریقا ئەگەیەنێت لە شوێنی بە یەکگەیشتنی دوو قارەکەدا.

ئەم ناوچەیە چەندین شاری مێژوويی‌و ئاینی گرنگ لە خۆدەگرێت بۆ ھەرسێ ئاینییە یەکتاپەرستیەکە، لەسەرووی ھەموویانەوە قودس‌و بەیت لەحم‌و خەلیل‌و ناسڕە‌و ئەریحا‌و تەبریە.

لە ڕووی سیاسی‌و ئاسایشەوە بە نائارامترین ناوچەی جیھان دادەنرێت بە ھۆی ئەو ناکۆکیانەی لە نێوان ئیسرائیل‌و فەلەستینییەکاندا ھەیە.

فەلەستینی بە دانیشتووە عەرەبەکانی ناوچەکە دەوترێت.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌