یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

پۆڵەندا

پێته‌خت: وارساو

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020:  39 میلیۆن‌ كه‌س

كوردی‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به پۆڵەندا ده‌ڵێن لەھستان.

لە ساڵی 1991دا وڵاتی پۆڵەندا لەگەڵ ھەنگاریا‌و چیکسلۆڤاکیا چوونە ناو بەرەی خۆرئاواوە‌و ھەمان ساڵ پۆڵەندا بوو بە ئەندامی پەرلەمانی ئورووپا، لە ساڵی 1999ش بوو بە ئەندام لە پەیمانی ئەتڵەسی باکووری (ناتۆ)، ھەروەھا لە ساڵی 2003دا بوو بە ئەندامی یەکێتی ئورووپا.

پۆڵەندا دەکەوێتە خۆرھەڵاتی ئورووپاوە، دەریای بەلتیک دەکەوێتە سەرووی پۆڵەنداوە، بەڵام لە باکووری خۆرھەڵات ھەریەک لەھەرێمی لینینگرادی ڕووسی‌و لیتوانیا ھاوسنورن لەگەڵیدا، ھاوسنوریشە لەگەڵ بیلاڕووس‌و ئۆکرانیا لە خۆرھەڵات‌و سلۆڤاکیا‌و چیک دەکەونە باشوورییەوە، ئەڵمانیاش دەکەوێتە خۆراوای ئەم وڵاتەوە.

تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 39.1 ساڵە. ھەروەھا 61 لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌