یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

3

قەتەر

پێته‌خت: دۆحه‌

زمان: عەرەبی

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 3 میلیۆن‌ كه‌س

وڵاتی قەتەر وڵاتێکی عەرەبییە، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی‌و باشووری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا کە دەروانێتە کەنداوی عه‌ره‌ب‌‌و یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین. 

تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 31.7 ساڵە. ھەروەھا 99 لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

زمانی سەرەکی لە وڵاتی قەتەر عەرەبیەو لە زۆر لە شوێن‌و دەزگاکان ھاوشانی ئەو زمانە زمانی ئنگلیزیش بەکاردەھێنرێ

ئاینی سەرەکی وڵاتەکە ئاینی ئیسلام‌و لە پاڵ ئاینی ئیسلام کەمایەتی کاتۆلیکی‌و ھیندۆ تیایدا دەژین.

وڵاتی قەتەڕ لەپێشکەوتووترین ئاستی ڕاگەیاندنە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەبوونی چەند کەناڵێکی پێشکەوتوو لەوانە کەناڵی جەزیرە کە ئەم کەناڵ چەندین کەناڵی لاوەکیشی ھەیە وەک مناڵان‌و وەرزشی‌و دۆکەمێنتاری.

لەم وڵاتە گرنگی بە سێ لایەنی وەرزش دەدرێت یەکەمیان تۆپی پێ، دووەمیان هونەری جەنگی تایکواندۆ ئەوەی تر ئەسپ سواری بەتایبەتی ئەوەی یەکەمیان کە قەتەر بۆ ساڵی 2022 میوانداری پاڵەوانیەتی جامی جیھانی فیفا دەکات.

قەتەڕ سیستەمێکی تایبەتی ھەیە بۆ وڵاتەکەی، داھاتی ئابووری وڵات لەسەر نەوتەکەیان وەستاوە کە ڕۆژانە نزیکی 1 ملیۆن بەرمیل نەوت ئەفرۆشنە دەرەوەی وڵات.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌