یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ڕووسیا

پێته‌خت: مۆسکۆ

زمان: ڕووسی

حه‌شیمه‌ت له‌ ساڵی‌ 2020: 147 میلیۆن‌ كه‌س

ڕووسیا گەورەترین وڵاتی جیھانە کە لە 83 ھەرێمی فیدراڵ پێک ھاتووە. پێته‌ختی وڵات مۆسکۆیە. ڕووسیا یەکێکە لە بەھێزترین وڵاتانی سەر زەوی.

ڕووسیا لە باکووری ئاسیا‌و لە ڕۆژھەڵاتی ئورووپادایە‌و لەگەڵ زەریای ھێمنی باکوور‌و زەریای بەستەڵەکی باکوور‌و دەریای ڕەش‌و دەریای خەزەر‌و دەریای باڵتیک سنووری ھاوبەشی ھەیە. ڕووسیا لە گەڵ 13 وڵاتی ئاسیایی‌و ئورووپایی سنووری ھاوبەشی وشکانیی ھەیە‌و لەگەڵ وڵاتانی کەناری دەریاکانی ژاپۆن‌و برینگ‌و خەزەر‌و دەریای ڕەش‌و باڵتیک پەیوەندیی دەریاییی ھەیە. ڕووسیا لە باکووری ئاسیا‌و لە ڕۆژھەڵاتی ئورووپادایە‌و لەگەڵ زەریای ھێمنی باکوور‌و زەریای بەستەڵەکی باکوور‌و دەریای ڕەش‌و دەریای خەزەر‌و دەریای باڵتیک سنووری ھاوبەشی ھەیە.

تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە 38٫3 ساڵە. ھەروەھا 73 لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.

ئابووری ڕووسیا پیشەسازییە‌و وزەی ئەم ئابوورییەش لە گازی ناوخۆوە دابین دەکرێ. ڕووسیا گەورەترین پاشەکەوتی غازی سروشتیی جیھانی ھەیە. ڕووسیا وەک حەوتەمین ئابووریی گەورەی جیھان دادەنرێ. ئابووریی ئەم وڵاتە لە سەر بنەمای سەرمایەداری‌و کەرتی تایبەت دامەزراوە کە ئەمەش بە پێچەوانەی ئابووریی داخراوی سەردەمی سۆڤیەتە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌